ئێسفەراین؛ ڕەزا خان‌زادە، لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

21:42 - 13 رێبەندان 2725

١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەزا خان‌زادە" لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی "ئێسفەراین" سەر بە پارێزگای خوراسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە ئێسفەراینە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵی گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: "ڕەزا خان‌زادە" مێوەفرۆش بووە و تەرمەکەی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی گوندێکی ئێسفەراین بە خاک سپێردرا.