کەرەج؛ محەممەدڕەزا خانی، لاوی ١٨ ساڵانی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

06:50 - 13 رێبەندان 2725

"محەممەدڕەزا خانی" لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی پارێزگای ئەلبورز، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار لە کەرەجە کە شەوی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی کیانمێهری کەرەج بە تەقەی دوو فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "نێوقەدی" کوژراوە.

"محەممەدڕەزا خانی" ئەندامی تیمی میللیی کیک بۆکسینگ و خاوەنی میداڵی زێڕ بووە. ناوبراو لە بانەمەڕی ئەمساڵدا لە کێبڕکێیەکانی قارەمانیی وڵات و کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی قەزوێن، لە کێشی ٨٠ کیلۆگرەم و ستایکی مۆدێڕندا، پلەی دووهەمی بەدەست هێنابوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا و وێنەگەلێک لە شینگێڕیی بنەماڵە و نزیکەکانی بڵاو کراوەتەوە.