شاباد؛ شێرزاد باڵایی، هاووڵاتیی ٤٢ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگییە

06:31 - 13 رێبەندان 2725

٩ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ " شێرزاد باڵایی" هاووڵاتیی ٤٢ ساڵانی کوردی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەری کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ " شێرزاد باڵایی" شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دەوروبەری کاتژمێر ٩ی شەو، لە بەردەم فەرمانداریی شاباد، کرایە ئامانجی تەقەی ئامانجداری فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و سەری پێکرا و دەسبەجێ گیانی لەدەست دا.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ناوەندە ئەمنییەتییەکان و سپا لە هەمان کتژمێرەکانی سەرەتاوە هەوڵیان دا بنەماڵەکەی بخەنە ژێر گوشارەوە و تەرمەی لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام بنەماڵەکە نەیانهێشت تەرمەکە لە گوندەکەی خۆیان بچێتە دەرەوە. بەم حاڵەوە ناوەندە حکوومەتییەکان داوای پارەیان لە بنەماڵەکەی کرد کە ئەوان ڕاشکاوانە ڕەتیان کردەوە.

لە کۆتاییدا بە گوشاری زۆربەڵێننامەیان لە چەند کەس لە ئەندامانەی بنەماڵەکە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی بەخاکسپاری لە شەودا و لە بێدەنگی و بە بێ بەشداریی خەڵک وەرگرت و مۆڵەتی کفن و دفنیان پێ دان.

بەم حاڵەوە تەرمی "شێرزاد باڵایی" ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی "چشمەخانی" بە بەشداریی خەڵک و لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە خاک سپێردرا و ئامادەبووان دژی حکوومەت دروشمیان وتەوە.

"شێرزاد باڵایی" خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بە ناوەکانی "عەلی" و "کانی" بووە.