تاران؛ دیاکۆ قادرمەرزی، لاوی تەمەن ۱۹ ساڵانی کوردی خەڵکی دێولان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
20:23 - 4 رێبەندان 2725
٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "دیاکۆ قادرمەرزی" لاوی تەمەن ۱۹ ساڵانی کوردی خەڵکی دێولان و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "دیاکۆ قادرمەرزی" شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و کوژرا.
تەرمی ناوبراو بە شەودا و لە کەشێکی توندی ئەمنیەتیدا، بە وتنەوەی سروودی "ئەی شەهیدان" و دروشمی "کاک دیاکۆ قارەمانە، شەهیدی کوردستانە" بە خاک سپێردرا.