تاران؛ زەهرا مورادی، ژنی لاوی خەڵکی بۆکان لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەکردن لە سەر و سینگی

22:27 - 24 بەفرانبار 2725

٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "زەهرا مورادی" ژنی لاوی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی تاران لە ڕەوتی نارەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم ژنە لاوە کە لە گەڵ بنەماڵەکەی لە تاران خەریکی کار بووە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەگەڵ خاڵۆ و کچێکی خاڵۆزای لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانسەر بەشداریی کردووە و بە تەقە لە سەر و سینگی کوژراوە.

خاڵۆ و کچەخاڵەکەی بە چەکی ساچمەیی بریندار کراون.

پێویستە بوترێ کە "زەهرا مورادی" بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "حەسار" سەر بە شاری بۆکانە کە ساڵانێکە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە تاران نیشتەجێ بووە.