کرماشان؛ ئەمیرعەلی حەیدەری جەعفەرئابادی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵانی گیانلەدەستداو لە ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی لە بەرانبەر یەک میلیارد تمەن

21:36 - 24 بەفرانبار 2725

۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشان بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە و بە "ئەمیرعەلی حەیدەری جەعفەرئابادی" ڕاگەیەندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی  ئاگاداری کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، "ئەمیرعەلی حەیدەری جەعفەرئابادی" خەڵکی کرماشان، لە شەقامی "کاشان"ی شارۆچکەی "ئێلاهیە" بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئامانجداری فیشەکی جەنگیی کڵاشینکۆف لەلایەن هێزە نیزامی-سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەجێ کوژرا.

هێزەکانی سەرکوت تەرمی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیان پاش کوشتنی ڕفاندووە و دوایی بۆ ڕادەستکردنەوەی بڕی یەک میلیارد تمەن پارەیان وەرگرتووە.