ئەیوان؛ قەتڵی حکوومەتیی محەممەد زەمانی، باوکی دوو منداڵ لە تاران بە فیشەک لە ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

16:12 - 21 بەفرانبار 2725

٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ شوناسی "محەممەد زەمانی" یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان کوژراوە، بۆ کوردپا پشتڕاست کراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "محەممەد زەمانی"، باوکی دوو کچ، خەڵکی "ئەیوان" سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران، شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و بە فیشەکی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

محەممەد زەمانی چەند ساڵە لە تاران نیشتەجێیە و کرێکار بووە.

وێنەیەک لە محەممەد زەمانی لەگەڵ هاوسەر و دوو کچەکەی