ئاودانان؛ وێنەیەک لە عەلیڕەزا سەیدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئاودانان کە لە تاران کوژرا

21:42 - 19 بەفرانبار 2725

۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ «عەلیڕەزا سەیدی» مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵانی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، یەکێک لە کوژراوانی تارانە کە شوناسی بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم مێرمنداڵە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە تەقەی هێزە سەکوتکەرە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی؛ ئەمڕۆ هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ ئەم مێرمنداڵە لە ئاودانان بەڕێوە چووە و ئەگەر تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە، سبەینێ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بەڕێوە دەچێ.

«عەلیڕەزا سەیدی»، کوڕی فەتحوڵڵا و لە منداڵەکانی هۆزی گەورەی "ناسر عالی"ـە کە لە تاران خەریکی کارکردن بووە.