ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی ٩ هاووڵاتی و ناڕوونیی چارەنووسیان
١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم ٩ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "ڕەحمەت ڕەشیدی"، "بێهرووز شێخی" تەمەن ٢٩ ساڵ، "ئەشکان سەبزی"، "ئارمان کەرەمی"، "عارف میرزایی"، "ئەمیرحوسێنخان محەممەدی"، "عەلی ئەحمەدی"، "ئارمین پیرانی" و "مستەفا سەفار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردووەتە سەر کافەیەک کە خاوەنەکەی ناوی "ڕەحمەت ڕەشیدی"یە و دەستیان بە تێکدانی ئەم شوێنە کردووە و کەلوپەلەکانیان شکاندووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دەسبەسەرکراوان لەبەر دەستدا نییە.
دیمەنێک لە تێکدانی کافەی "ڕەحمەت ڕەشیدی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکانەوە.