ئێسفەراین؛ پوویا ڕۆستەمی و عەباس زەینەلی، لە لاوانی کوردی کرمانج، شوناسی دوو کەس لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

07:37 - 7 رێبەندان 2725

٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "پوویا ڕۆستەمی" لاوی ٢٥ ساڵان و "عەباس زەینەلی" لە لاوانی کوردی کرمانج خەڵکی شاری ئێسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسان، شوناسی دوو کەسی  دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "پوویا ڕۆستەمی" بە فیشەکی جەنگیی دەم و سینگی کراونەتە ئامانج و "عەباس زەینەلی" کە تەمەنی کەمتر لە ٢٥ ساڵ بووە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، پوویا ڕۆستەمی لە منداڵیدا باوکی لەدەست داوە و برایەکی هەیە؛ دایکیان ئەم دوو منداڵەی بەتەنیا گەورە کردوون.