تاران؛ حامد بیابانی لاوی کوردی کرماشانی، لە کاتی یارمەتیدانی هاوڕێ بریندارەکەی بە سێ فیشەکی جەنگی کوژراوە

06:59 - 7 رێبەندان 2725

٥ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "حامد بیابانی" لاوی کوردی خەڵکی شاری "سونقوڕ" سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدا کە خەریکی یارمەتیدانی هاوڕێ بریندارەکەی بوو کوژراوە.

حامد بیابانی تەمەن ٢٤ ساڵان، بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری "سونقوڕ" سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری "پەرەند"لە پارێزگای تاران بووە. تەرمی ناوبراو لە سونقوڕ بە خاک سپێردراوە.