ئاودانان؛ سەعید زەرگووش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

00:52 - 1 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەعید زەرگووش، لاوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: سەعید زەرگووش بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتی لە سۆشیاڵ میدیادا دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.