مەریوان؛ سێ هاووڵاتی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کران
22:00 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەممەد ئەشتەک، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەبارەت بە چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری بانگکران، دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.