شنۆ؛ مەتین (بێهزاد) چووپانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
22:24 - 26 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی "مەتین (بێهزاد) چووپانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ مەتین چووپانی بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و شکاندنی دەرگا و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
دەوترێت کە مەتین چووپانی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەسبەسەر کراوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.