سەرکوتی نەورۆز لە سەقز؛ فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
21:56 - 26 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی خەڵکی سەقز پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ساحیب لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم گۆرانیبێژە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە: دەسبەسەرکردنی فواد کشاوەرز پاش بەشداریکردنی ناوبراو لە ڕێوڕەسمی نەورزۆی هەزاران کەسیی شاری ساحیب بووە.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جێژنی نەورۆز لە شاری ساحیب سەر بە شاری سەقز و بە بەشداریی هەزاران کەس و بە هەڵکردنی ئاگر و هەڵپەڕکێی کوردی و سەمای جامانە بەڕێوە چوو.