بانە؛ ڕەحمان ئەحمەدی پاش بانگکران بۆ دادگا بە بیانووی تاپۆ دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانە کرا

19:24 - 22 رەشەمه 2724

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەحمان ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە پاش بانگکران بۆ دادگا بە بیانووی تاپۆ دەسبەسەر و  بەمەبەستی جێبەجێکرانی سێ ساڵ بەندکرانی داسەپاو ڕەوانەی بەندیخانەی بانە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ لە دادگادا بە ڕەحمان ئەحمەدی ڕاگەیەندراوە کە لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" بە سێ ساڵ بەندکران سزا درابوو.

گەلاوێژی ١٤٠٢؛ هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی ڕەحمان ئەحمەدی، عادڵ ئەحمەدی و بێهزاد عوبەیدی لە گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە، دەسبەسەری کردن و بۆ شوێنێی نادیاری ڕاگواستن. بێهزاد عوبەیدی پاش تێپەرێنی ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا و ڕەحمان و عادڵ ئەحمەدی پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ڕەحمان ئەحمەدی، تەمەن ٣٤ ساڵ، سەڵتە و خەڵکی گوندی "سیرچ" سەر بە شاری بانەیە.