سەقز؛ بێهرووز فەیزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
21:07 - 20 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٢ ساڵە بە "ئەندامەتی لە کۆمەڵەکانی دژبەری وڵات و پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوو.
بێهرووز فەیزی پێشتریش بانگی ئیتلاعاتی سپای سەقز کرابوو لێپرسینەوەی لێ کرابوو.