٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ئاسۆ عەلائەدینی»، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵانی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە لە مافی هەبوونی پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ کوردپا ڕایگەیاند: «ئاسۆ عەلائەدینی»، کوڕی عومەر و دانیشتووی شاری سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ئاسۆو عەلائەدینی تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بچووکە. ناوبراو خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەقز و دانیشتووی ئەم شارەیە و سەرقاڵی کاری کرێکاری بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها ئاسۆ عەلائەدینی تا ئێستاش لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.

-1-1280x720-1280x720.png)



