بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «فەرزاد ئەحمەدپوور»، کوڕی مەحموود و خەڵکی شاری سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی جیرۆفت جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٥ ساڵەیە، سێ ساڵ پێش لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی تایبەت بە «ماددە هۆشبەرەکان» دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای شاری جیرۆفتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

فەرزاد ئەحمەدپوور خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.