سنە؛ باران ساعدی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
21:01 - 20 رەشەمه 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، باران ساعدی، چالاکی مەدەنی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: دەسبەسەرکرانی باران ساعدی دوابەدوای بەشداریی ناوبراو لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی ژن لە سنە بووە.
باران ساعدی ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢یش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ڕاگوێزرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە پاش نزیکەی دوو مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.