نێعمەت ئەحمەدنژاد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

13:08 - 20 رەشەمه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ نێعمەت ئەحمەدنژاد خەڵكی گوندی "لکبن" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: نێعمەت ئەحمەدنژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

نێعمەت ئەحمەدنژاد تەمەن ٣٧ ساڵ، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.