سەقز؛ ڕەحمان ڕەحیم‌پوور، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

23:30 - 10 رەشەمه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، ڕەحمان ڕەحیم‌پوور، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەیان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی شارامفەڕی سنە کرابوون و پاش لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی سەقز، ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوون.

ڕەحمان ڕەحیم‌پوور و هیوا ئەمینی پیشینەی دەسبەسەر و مەحکوومیەتی قەزاییان هەیە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.