سنە؛ دەسبەسەرکرانی شێرزاد نامداری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
10:32 - 30 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرزاد نامداری" خەڵكی سنە لە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەکی "بێعسەت"ی سنە دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرزاد نامداری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.