ورمێ؛ بەفرین مەعرووفی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
12:53 - 28 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران و کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم ژنەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد.
بەفرین مەعرووفی کچی ڕەحمان و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەفرین مەعرووفی زانیارییەک دەست نەکەتووە.