پەیمان ئیسماعیلپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا
![](/content/upload/1/news-kurdpa/7118.jpg)
سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان ئیسماعیلپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دسبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر ماڵی پەیمان ئیسماعیلپوور شووشەی پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە و بە توندوتیژییەوە چوونەتە ماڵەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی بۆکان ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی پەیمان ئیسماعیلپوور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.