کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست دا

11:04 - 23 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەمین حوسێنی" خەڵکی گوندی " دەرەکێ" سەر بە شاری سەوڵاوا بە هۆی هاتنی ڕنوو گیانی لەدەست دا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ئەم کۆڵبەرە لە گەردەنەی "ژاڵانە"ی هەورامان تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بە هەوڵی هێزە خەڵکییەکان لە ژێر بەفرەوە هێنراوەتەوە دەرەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی کادری دەرمان بۆ گەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ ژیان، ئەم کۆڵبەرە گیانی لەدەست داوە.

ئەمین حوسێنی خێزاندار بووە و چوار منداڵی هەیە.