سنە؛ قانع خاتری، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
14:07 - 20 رێبەندان 2724
![](/content/upload/1/news-kurdpa/7105.jpg)
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قانع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ش، قانع خاتری بانگی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی قانع خاتری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.