سەقز؛ دەسبەسەرکرانی هاوڕێ شافعی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
19:12 - 17 رێبەندان 2724
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، بە ناوی "هاوڕێ شافعی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە مەیدانی "شاناز"ی سەقز دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هاوڕێ شافعی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.