دەسبەسەرکرانی فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی لە چالاکانی مەدەنیی دێولان

18:16 - 9 رێبەندان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، لە چالاکانی مەدەنیی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو چالاکە مەدەنییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

مێهدی جەوانمەردی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بە بەندکران سزا درابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.