ڕوونبوونەوەی شوناس؛ ڕاپۆرتی تەواوکەر لە لەدەستدانی ئەندام و برینداربوونی ژن و پیاوێکی کۆچەری بە هۆی تەقینەوەی مین لە گیەڵان

19:31 - 30 بەفرانبار 2724

شوناسی ژن و پیاوێکی کۆچەری کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە هۆی تەقینەوەی مین لە لەوڕگەی "بان میل" سەر بە بەشی سنووری سوومار سەر بە شاری گیەڵان لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان، تووشی لەدەستدانی ئەندامی جەستە بوون و بریندار بوون، بۆ کوردپا ڕوون بووەوە.

کوردپا شوناسی ئەم ژن و پیاوەی "کەماڵ ئێحسان بەخش نزیکەی ٦٥ ساڵ و نەجیمە جەعفەری تەمەن ٥٥ ساڵ" ڕاگەیاندووە.

لەم ڕووداوەدا، کەماڵ ئێحسان بەخش لاقی چەپی لەدەست داوە و نەجیمە جەعفەریش سک و چاوی خەساری جیدییان بەر کەوتووە.

ئەم ژن و پیاوە بەتەمەنە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینی"ی تاران کران.