بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ بەندکران سزا دراوە و ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرایەوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و دەسبەسەریان کرد.
ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە ئاکامی ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و چوونە کۆماوە لە نەخۆشخانەی "قولیپوور"ی بۆکان گیانی لەدەست دا.