سنە؛ دەسبەسەرکردنی ژیان میری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:46 - 23 بەفرانبار 2724

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی "ژیان میری" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە کوردەیان لە گەڕەکی "مەسناو"ی سنە دەسبەسەر کردووە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بە هۆی چالاکییەکانییەوە چەندین جار بانگ و دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ژیان میری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.