بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بۆ چوار کەس

14:15 - 20 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەرمان ئەفریستەم" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم بەندکراوە، ژمارەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژە لەم بەندیخانەیە بۆ چوار کەس بەرز بووەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "فەرمان ئەفریستەم" نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕاەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "ئەشکان کازمی" خەڵکی بەشی گواوەری شاری گیەڵان، "موزەفەر شاسواری" خەڵکی کرماشان و "محەممەد شەهیدی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵاوا جێبەجێ کرا.