جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو کە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان

21:52 - 18 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "مەیسەم فەرهادی فەڕاشی" و "ڕەزا بەختیاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوون.

مەیسەم فەرهادی فەڕاشی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی گوندی "فەڕاش" سەر بە شاری هەرسینی کرماشان و خێزاندار بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.