دەسبەسەرکرانی هیوا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هیوا ئەمینی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ بەڵگەی یاسای بووە.
هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی هیوا ئەمینی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ش هیوا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
ئەم چالاکە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دواتر لە سەرماوەزی ١٣٩٩دا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا.