شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی کوورش عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

شەوی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، کوورش عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پیشووی خەڵكی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و دواتر هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵداروەکان دژی کوورش عەزیزی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کوورش عەزیزی بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرابوو.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان تابش" خەڵکی شنۆ لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.