مەهاباد؛ دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
12:40 - 10 بەفرانبار 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ شێخەپوور" و "ئەفشین خەلیفەزادە" خەڵکی گوندی "قومقەلا" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە