دەسبەسەرکرانی سۆران محەممەدپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

20:57 - 8 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران محەممەدپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سۆران محەممەدپوور زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.