پیرانشار؛ مووسا ڕەسووڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

20:17 - 8 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

مووسا ڕەسووڵی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی مستەفا، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مووسا ڕەسووڵی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بێهزاد محەممەدی و ئارام محەممەدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.