بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی کاوە ئوستوار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:53 - 5 بەفرانبار 2724

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە ئوستوار" خەڵكی گوندی "عەباس ئاباد"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کاوە ئوستوار زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن بەهرامی" و "سۆران ئەرشەد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.