سزای لەسێدارەدرانی سەید بێهزاد سەیدی بۆکانی لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا

15:58 - 27 سەرماوەز 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سەید بێهزاد سەیدی بۆکانی" خەڵکی بۆکان، لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

سەید بێهزاد سەیدی بۆکانی ماوەیەک پێش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەی لە بەندیخانەی بۆکانەوە بۆ بەندیخانەی میاندواو ڕاگوێزرابوو.

ئەم بەندکراوە خەڵکی گوندی "ناچیت" سەر بە شاری بۆکان بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.