دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

14:56 - 24 سەرماوەز 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی گوندی "باب خاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ئەم شارە ناساند.

پێشتر ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەنساری" بە ١٦ مانگ بەندکران سزا درابوو.

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا بەڕێوە چوو و سێ ڕۆژ دواتر سزای دەرکراو بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، دیاکۆ عەزیزی بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.