سنە؛ لەیلا سەلیمی بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی سزا درا

12:23 - 21 سەرماوەز 2724

سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.

ئەم مامۆستایە سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٣، بە تۆمەتی "چالاکیی سێنفی و ئەندامەتی لە ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سنە" لەلایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بە دەرکران لە کارەکەی سزا درابوو.

پاش ناڕەزایەتیدەربڕینی لەیلا سەلیمی بە سزای سەرەتایی و لێکدانەوەی دۆسییەکەی و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان بە بەشداریی خۆی، سزای دەرکرانەکەی لە لێژنەی پێداچوونەوە بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی گۆڕدرا.

لەیلا سەلیمی دەرچووی بواری کارگێڕی لە ئاستی دوکتورایە و ٣٢ ساڵ پێشینەی وانەوتنەوەی هەیە.