سەقز؛ دەسبەسەرکرانی بێهزاد دادخا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:09 - 9 سەرماوەز 2724

ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد دادخا" کوڕی خالید و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە "بلواری وەحدەت"ی سەقز دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی بێهزاد دادخا بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

بێهزاد دادخا خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.