بۆکان؛ بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هیوا بەهین لەلایەن ئیتلاعاتەوە

20:40 - 9 سەرماوەز 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: هیوا بەهین بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.