مەیسەم نووری، بەندکراوی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی هەمەدان لە سێدارە درا
10:56 - 5 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە یەکی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "مەیسەم نووری" خەڵکی شاری قوروە لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسیدارەدران سزا درا.
ئەن سەرچاوەیە وتی: ئەم بەندکراوە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەت و پاش چاکبوونەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانەی هەمەدان ڕاگوێزرابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.