سزای لەسێدارەدرانی ڕەحیم فەقیری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا
20:15 - 27 خەزەڵوەر 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم فەقیری" خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدارە بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
ڕەحیم فەقیری تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی سەبری، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی "سێوەدەرە" سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماسە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.