بەندیخانەی نەغەدە؛ سەعدوون شەریفی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:44 - 10 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵكی گوندی "گرداسە" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

شەوی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

مۆبایلی سەعدوون شەریفی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەعدوون شەریفی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.