سزای لەسێدارەدانی واحید بینامی لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا

18:38 - 10 خەزەڵوەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی واحید بینامی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ٨ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدان سزا درابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر ئەم بەندکراوە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.