سزای لەسێدارەدرانی مروەتعەلی کەرەمی لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

23:42 - 9 خەزەڵوەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مروەتعەلی کەرەمی" خەڵکی ناوچەی "باڵاوەند"ی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

مروەتعەلی کەرەمی نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.